شیعە: بەهەر شێوەیەك بێت بودجە پەسەند دەكەین

هەینی, 09 شوبات 2018 08:45

 

 

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هاوپەیمانی شیعەكان داوا دەكات ئەنجوومەنی نوێنەران گوێ‌ بە داواكانی كورد نەدات و بودجە پەسەند بكات.

(فیردەوس عەوادی) پەرلەمانتاری هاوپەیمانی شیعەكان لەئەنجوومەنی نوێنەران داوا دەكات ئەنجوومەن پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بكات و گوێش بەفشارەكان نەدات و كات بە فیرۆ نەدات.

عەوادی دەڵێت، شێوازی تەوافوق مانای رازی كردنی لایەنە سیاسییەكان و نیگەرانی هاوڵاتیان دێت، پێشی وابوو هیچ مانای نییە تاكو ئێستا پەسەند نەكراوە، ئەوەش لەژێر فشاری ئەمریكاو بۆ رازی كردنی كورد.

پەرلەمانتارەكەی شیعەكان دەڵێت: ئەگەر بودجە پەسەند بكرێت ئەوا گورزێكی باش دەبێت بۆ ئەمریكا.

جێگەی باسكردنە بڕیارە رۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پرسی بودجە كۆببێتەوە، شیعەكان لەهەوڵدان بەهەر شێوەیەك بێت بودجە تێپەڕبكەن، بەڵام كورد ڕێگری لێكردووە.

 

ئـ . كـ