هەفتەی دابێ‌ بودجە پەسەند ناكرێت

هەینی, 09 شوبات 2018 11:23

 

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، پێناچێت هەفتەی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە ساڵی 2018 پەسەند بكرێت.

چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2018) دەست پێبكات، ئەمە لەگەڵ ئەوەی كورد تاكو ئێستا سوورە لەسەر بایكۆت كردن لە كۆبوونەوەی تایبەت بە بودجە.

لەمبارەیەوە (جاسم بەیاتی) ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لەئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماڵپەری (بەغدا الیوم) وتی، پێویستە (سەلیم جبوری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران پێداگری لەسەر سزادانی پەرلەمانتارە غیابەكانی كۆبوونەوەكان بكات، كە ژمارەیان (130) پەرلەمانتارە، كە گرفتی زۆری لەبەردەم پەسەندكردنی یاسا گرنگەكان دروست كردووە.

بەیاتی باسیشی لەوەكردووە، بایكۆت و غیابی پەرلەمانتاران هۆكارن بۆ ئەوەی لەكۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 پەسەند بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە هۆكاری نەگەیشتن بەڕێككەوتن بۆ تێپەڕاندنی بودجەی ساڵی 2018 ی بۆ ئەوە گێڕایەوە كە لەنێو كوتلە كوردییەكانیش كێشەو گرفت هەیەو لەنێو خۆیاندا هاوكۆك نین.

 

ئـ . كـ