وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە خانەقین

شەممە, 10 شوبات 2018 07:49

 

 

ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە شاری خانەقین و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ (قاسم ئەعرەجی) وەزیری ناوخۆ بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتۆتە شاری خانەقین و جەلەولای سنووری پارێزگای دیالە.

لەسەردانەكەیدا ئەعرەجی بارودۆخی ئەمنی سنوورەكە بەسەر دەكاتەوەو چاویشی بە ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمنی ناوچەكە دەكەوێت، ئەوەش دووەم سەردانی ناوبراوە لەوەتەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو.

 

ئـ . كـ