ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی: یاریدەدەرێكی قاسم سولەیمانی سەرپەرشتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی حەشدی شەعبی دەكات

شەممە, 10 شوبات 2018 08:37

 


ڕۆژنامەی ( بزنس ئینسایدەر)ی ئەمریكی لە ژمارەی دوێنێ هەینیدا بڵاویكردۆتەوە ، یاریدەدەرێكی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس ی ئێرانی ، سەرپەشتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی لیستی ( فەتح ) دەكات كە لە گروپەكانی میلیشیای حەشدی شەعبی پێكهاتوون و بۆ ئەوەی بەشێوەیكی ئاشكرا دەستیان هەبێت لە پبێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراقدا.


ڕۆژنامەكە نوسیویەتی پەیوەندیەكی بتەو هەیە لە نێوان سەرجەم سەركردەكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێرانیدا بەتایبەت هادی عامری فەرماندەی حەشدی شەعبی و سەرۆكی لییستی فەتح كە دۆستێكی دێرینی قاسم سولەیمانی یە.


ڕۆژنامەی ( بزنس ئینسایدەر)ی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، ئیرەج مەسجدی یاریدەدەری پێشووی قاسم سولەیمانی كە ئێستا وەك باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق كاردەكات ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.


ئاماژەی بەوەش كردووە، ڕۆژی 13ی كانونی دووەم قاسم سولەمیانی خۆی بەشداریكردووە لە ڕێكەوتنی نێوان لیستی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی و لیستی فەتح و ئێران بە هەموو قورساییەوە دەیەوێت لیستی فەتح هەڵبژاردنی داهاتوو بباتەوە.