توركیا بەشداری كۆنگرەی ئاوادانكردنەوەی عێراق دەكات لە كوەیت

شەممە, 10 شوبات 2018 10:14

 


وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوە بەشداریدەكات لە كۆنگرەی هاوپەیانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئاوەدانكردنەوەی عێراق كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت .


بە گوێرەی بەەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، مەولود چاوش ئۆغلۆ وتارێك پێشكەش دەكات و جەخت دەكاتەوە لە ڕۆڵی توركیا لە دژایەتی كردنی تیرۆر و داواش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات بەشداربون لە ڕوبەڕوبونەوەی سەرجەم گروپە تیرۆریستیەكان.


هەروەك ئاماژە بە هەوڵەكانی توركیا دەكرێت لەوەبەرهینان و ئاوەدانكردنەوەی عێراق و دەستبەركردنی سەدان هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی عێراقی.