سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌، حكومه‌تی عیراق روونكردنه‌وه ده‌دات

شەممە, 10 شوبات 2018 12:40

 

له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ ئاماژه‌ به‌لێبڕینێكی نوێ له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: بڕینی رێژه‌ی 3,8%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌‌ جێگیركراوه‌ نه‌ك حكومه‌ت.

ئه‌مڕۆ 10ی شوباتی 2018 ، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق راگه‌یاند: هیچ جۆره‌ لێبڕینێكی نوێ له‌موچه‌ی موچه‌خۆرانی عیراق نییه‌ و ئه‌وه‌ی له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ باس ده‌كرێت بێ بنه‌مایه‌، بڕینی رێژه‌ی 3,8%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ جێگیركراوه‌ نه‌ك حكومه‌ت.


له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ بودجه‌ی 2018ی عێراق، وته‌بێژه‌كه‌ی عیراق بۆ ‌ماڵپه‌ڕی(به‌غداد الیوم) وتی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ده‌رماڵه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌م ناكرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ی بڵاوبۆته‌وه‌ راست نییه.

 

 

ش.م