وه‌زاره‌تی نه‌وت: له‌ مانگی یه‌ك عێراق بەبەهای زیاتر لە 6.85 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

شەممە, 10 شوبات 2018 13:32

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆی داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵی بڵاوكردۆته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌، ته‌نها له‌و مانگه‌دا عێراق بەبەهای زیاتر لە 6.85 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ 10ی شوباتی 2018 بڵاویكردۆ‌ته‌وه،‌ لەمانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 108 ملیۆن بەرمیل لە نەوتی خاوی لە كێڵگەكانی ناوەراست و باشووری عێراق فرۆشتووە.


سه‌باره‌ت به‌ كۆی داهاتی نه‌وتی فرۆشراویش، وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كۆی داته‌كه‌ی گەیشتۆتە 6.85 ملیار دۆلار و به‌ تێكڕاش هەر بەرمیلێک بە 63.29 دۆلار فرۆشراوە.


له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشكرایكردووه‌، هه‌ر له‌و مانگه‌دا رۆژانه‌ هەناردەی نەوتی خاو لە بەندەرەكانی باشوور لە كەنداو، گەیشتۆته‌ 3.490 بەرمیل نەوت.

 

ش.م