20 بەڕێوبەر لە كۆمسیۆنی عێراق لەسەر كارلابران و موچەی یەك ساڵیان لێ وەردەگیرێتەوە

یەک شەممە, 11 شوبات 2018 10:41



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بڕیاریداوە بە لەسەر كارلابردنی 20 بەڕێوبەر لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و ناچاركراون بە گەڕاندنەوەی موچەی یەك ساڵیان، پەرلەمانتارێكیش بڕیارەكە بە پێشێلی دەستوری دادەنێت بەهۆی ئەوەی كۆسمیۆن لە ژێر چاەدێری پەرلەماندایە نەوەك ئەنجومەنی وەزیران.


ئەحمەد جبوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە" ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی مانگی ڕابردوو بڕیارێكی دەركردووە لە هۆبەی یاساییەوە بەلەسەركارلادانی 20 بەڕێوبەر و گێرانەوەی موچەی یەك ساڵیان".


ئەو نوسیویەتی " بەپَی ماددەی 102ی دەستور ، ڕۆڵی چاودێری بۆ سەر دەستەی مافی مرۆڤ و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانەوە دەبێت، ڕۆڵی حكومەتیش تەنها دابینكردنی پیداویستی داراییە".


وتیشی " داوامان لە حەیدەر عەبادی كردووە كە ئەو پیشێلە یاساییە بوەستێنیت و بە پێچەوانەوە كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان.