كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەستی بەكارەكانی كرد

دوو شەممە, 12 شوبات 2018 06:46

 

 

ئەمڕۆ كارەكانی كۆنگرەی كوەیت بۆ ئاوەدان كردنەوەی عێراق بەبەشداری سەدان كۆمپانیای جیهانی دەستی بەكارەكانی كرد.

تەلەفزیۆنی كوەیتی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە كارەكانی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەستی بەكارەكانی كردووە، شاندی هەرێمی كوردستانیش تێیدا بەشدارن.

كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق بەبەشداری سەدان كۆمپانیایە لە (70) وڵاتی جیهان و لەرۆژی هەینی رابردووشەوە هەموو ئامادەكارییەكان بۆ ئەو مەبەستە تەواو كراوە.

بەپێی زانیارییەكان، كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوەیت بەبەشداری (70) وڵاتی جیهان و زیاتر لە (2300) كۆمپانیا دەستی بەكارەكانی كردووە.

 

 

ئـ . كـ