چەند رۆژی داهاتوو عەبادی كێشەی بودجە لەگەڵ لایەنەكان چارەسەر دەكات

دوو شەممە, 12 شوبات 2018 07:01

 

 

كەسێكی نزیك لەسەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوو عەبادی كێشەی بودجە چارەسەر دەكات.

(جەبار عەبادی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و كەسێكی نزیك لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت وتی، ئەو رەشنووسەی بودجەی كە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران رەوانەكرابوو، بەشێكی هەموار دەكرێتەوەو خاڵە ناكۆكییەكان چارەسەر دەكرێن.

ناوبراو باسی لەوەشكردووە، تاكو ئێستا پارێزگای بەسرا داوای پترۆدۆلار دەكات و كوردیش لەبەشی خۆی كە لە (%17) یە كەمتری بۆ دیاریكراوە، سوونییەكانیش ئەو بەشەی بۆیان دیاریكراوە نیگەرانن، چونكە پێیان وایە ناوچەكانیان بەهۆی شەڕی داعشەوە وێران بووە، بۆیە چەند رۆژی داهاتوو ئەو بابەتە لەلایەن (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانەوە چارەسەر دەكرێت.

هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران باسیشی لەوەكردووە، كە عەبادی لایەنەكان رازی دەكات و دەنگ بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت، ئەوەش خواستی هاوپەیمانی نیشتمانییە.

ئەمەو تاكو ئێستا كورد سوورە لەسەر بایكۆتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە پرسی بودجەی گشتی و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە جارێكی تر سبەینێ‌ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوە.

 

ئـ . كـ