وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا

دوو شەممە, 12 شوبات 2018 07:19

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە یاوەری شاندێك گەیشتە پایتەختی شاری بەغدا.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەو، ئەمڕۆ (جان ئێف لۆدریان) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە شاری بەغداو ڕایگەیاند، هاتووم بۆ عێراق تاوەكو پێتان بڵێم كە فەرەنسا پشتگیریتان دەكات و هاوكارتان دەبێت، ئێمە هەمیشە لەگەڵتاندا دەبین.

لۆدریان ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەك چۆن لە شەڕی دژی داعشدا لەگەڵ عێراقدا بوون، بە هەمان شێوە لە قۆناغی ئاوەندانكردنەوەشدا لەگەڵیدا دەبین.

ئەمەو لەساتی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەلایەن (ئیبراهیم جەعفەری) وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێكرا.

 

 

ئـ . كـ