رووباری دیجلە بەرەو وشك بوون دەچێت

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 05:51

 

 

بەهۆی دروستكردن و بنیاتنانی ژمارەیەك بەنداو، رووباری دیجلە بەرەو وشك بوون دەروات، ئەوەش كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی نزیك ئەو رووبارە.

ووشك بوونی قۆناغ بە قۆناغی رووباری دیجلە ئێستا بەشێوەیەكی مەترسیدار دەركەوتووە، ئاستی ئاوی رووبارەكە بەشێوەیەكی مەترسیدار دابەزیوە.

ماوەی چەند هەفتەیەكە ژمارەیەك قەزاو شاری نزیك رووباری دیجلە كەوتوونەتە بارودۆخێكی مەترسیدارو داوایان لەسەرۆك وەزیران كردووە بەهانایانەوە بچن و ئەو كێشەیەیان بۆ چارەسەر بكات.

 

ئـ . كـ