ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 05:53

 

 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبێتەوە، بەڵام دیار نییە پڕۆژە یاسای بودجە تاوتوێدەكرێت یاخود نا.

بەپێی ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەی یەكشەممەی رابردوودا پەرلەمان دەنگیدا لەسەر هەمواری دووەمی یاسای هەڵبژاردن و كۆبوونەوەكەش بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە هەڵگیرا.

تاكو ئێستا كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بڵاونەكراوەتەوەو دیار نییە پڕۆژە یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە تاوتوێدەكرێت یان نا، لەكاتێكدا بڕیاربوو لە كۆبوونەوەكەی یەكشەممەدا پڕۆژە یاساكە بخرێتە ناو كارنامەی كۆبوونەوەكە، بەڵام نەخرا.

(سەلیم جبوری) سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دوێنێ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، پابەندن بەوەی لەگەڵ سەرجەم پێكهاتەكان بودجە باس بكەن و تێپەڕێنن، بەڵام تا ئێستا بودجەی (2018) مەرجە یاسایی و دەستورییەكانی جێبەجێ نەكردووەو كێشەی پەیوەست بە پشكی هەرێم چارەسەر نەكراوە.

 

 

ئـ . كـ