بڕی ئەو پارەیەی پێویستە بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق، دیاریكرا

سێ شەممە, 13 شوبات 2018 07:04

 

 

بەنكی نێودەوڵەتی بڕی ئەو پارەیەی دیاریكرد كە پێویستە بۆ ئاوەدانكردنەوەو بونیاتنانەوەی ناوچە زیانلێكەوەكان لە عێراق خەرج بكرێت.

(رەجا ئەرشاد رێحان) نوێنەری بەنكی نێودەوڵەتی بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاند، كەرتی نیشتەجێبوون لە عێراق پێویستی بە (17) ملیارو چوار سەد ملیۆن دۆلار هەیەو كەرتی پەروەردەش چوار ملیارو نیو دۆلاری پێویستە.

ڕاشیگەیاندووە، كەرتی تەندروستی پێویستی بە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار هەیەو بنیاتنانەوەی كەرتی بازرگانیش پێویستی بە (10.5) ملیار دۆلار هەیە.

نوێنەری بەنكی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكرد، كەرتەكانی وزەو نەوت و غاز پێویستیان بە (16.3) ملیار دۆلار هەیە بۆ بوژانەوە و بنیاتنانەوەی.

ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ وەزیری پلاندانانی عێراق لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق ڕایگەیاند، پێویستیان بە (88) ملیار دۆلار هەیە بۆ ئاوەدانكردنەوی عێراق و دەبێت (22) ملیاری بەپەلە دابین بكرێت.

 

ئـ . كـ