وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: پێویستە لە ئاوادەنكردنەوەی عێراقدا هیچ هەرێمێك پشتگوێ نەخرێت

چوار شەممە, 14 شوبات 2018 06:35

 


جان لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە میانەی وتارێكدا لە كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لە كوەیت پێشكەشیكرد دوپاتیكردەوە ئەو وەك ئامادەسازی بۆ بەشداریكردن و پشتیوانی بەهێزی فەڕەنسا لە كۆنگرەكەدا سەردانی بەغدا و هەولێری كردوە و داواكاراە ئاوادانكردنەوەی عێراق گشتگیر بێت و هیچ و هەرێم و پێكهاتەیەك پەراوێزنەخرێت.


وەزیری فەڕەنسا لە وتارەكەیدا ووتی: ئاوادانكردنەوە نابێت بە تەنها بێت بەڵگو دەبێت لایەنی مرۆیی و ئاسایشیش بگرێتەوە و پێكەوە جێبەجێ بكرێن.


دوپاتیشی كردەوە " فەرەنسا بۆ ناوادانكردنەوەی عێراق شانبەشانی دەوەستێت، وەك چۆن لە شەڕی دژ بە داعشدا شانبەشانی عێراق وەستا".