سبەی كۆتا ڕۆژی تۆماركردنی لیستی كاندیدانی هەڵبژاردنەكانی عێراقە

چوار شەممە, 14 شوبات 2018 07:16

 

سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردنی كۆمسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت: سبەی پێنج شەممە كۆتا ڕۆژی وەرگرتنی لیستی كاندیدانە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

ڕیاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: بەهۆی كەمی كاتەوە، سبەی پێنج شەممە 12-2-2018 كۆتا ڕۆژی وەرگرتنی لیستی كاندیدانە بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.



هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لەڕێگای نوسینگەكانیەوە لیستی كاندیدی ژمارەیەك لەحزب و هاوپەیمانیێتییەكانی وەرگرتووە.

 

 

 

 

س ب