لەكەركوك یەكلا نەبوەتەوە، لەكۆتایی 2018دەدا هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام دەدرێت

چوار شەممە, 14 شوبات 2018 08:49

 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەكۆتایی ساڵی 2018 ئەنجام دەدرێت.

 

حازم ریدینی وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژادنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق لەكۆتایی ساڵی 2018دەدا ئەنجام دەبدرێت.


هەورەها ووتیشی: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق لە90% لەم ساڵدا ئەنجام دەدرێت.


وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: دڕێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی ئێستا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.

 

حازم ریدینی ئاماژەی بەوەش كرد: تاوەكو ئێستا ڕوون نیە هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك ئەنجام بدرێت و ئەو پرسە لەئایندەدا یەكلا دەكرێتەوە.

 

 

 

 

س ب