وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: دەبێت ئێران لە عێراق بكشێتەوە

چوار شەممە, 14 شوبات 2018 10:12

 

 

ریكس تیلرسن وەزیری دەەروەی ئەمریكا ڕایگەیاند پێویستە ئێران هێزەكانی لە سوریا و عێراق بكشێنێتەوە و دوپاتی كردەوە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لە ئایندەدا بەندە لەسەر گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و واشنتن.


تیرلسن لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا لە كوەیت سازیكرد ووتی: ئەمریكا ڕای وەك كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی وایە و دەبێت ئێران كاریگەری لە سوریا و عێراقدا نەمێنێت.


وتیشی ڕای ئێمە بەهۆی ئەوەوەیە كە بوونی ئێران لە ناوچانەدا هیچ ئارامیەكی بۆ هاوڵاتیان نەهێناوە و دوبارە داوا لە ئێران دەكەین بۆ جێهێشتنی ئەو ناوچانە.


دوپاتیشی كردەوە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەمێننەوە تا ئەوكاتەی دڵنیا دەبینەوە لە نەگەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش.