عێراق ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بەرزدەکاتەوە

چوار شەممە, 14 شوبات 2018 10:40

 

له‌ کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق وەزیری نەوت رایگه‌یاند: پلانمان ھەیە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت رۆژانە بۆ٧ ملیۆن بەرمیل بەرزبكه‌ینه‌وه‌ بۆ ئەو مەبەستەش پێویستمان بە ٤ ملیار دۆلارە.

له‌ کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق کە لەکوەیت به‌ڕێوه‌چوو، جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: پلانیان داناوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی رۆژانەی نەوت تاوەکو ساڵی ٢٠٢٠ لە ٥ ملیۆن بەرمیلەوە بۆ ٧ ملیۆن بەرمیل بەرزبکەنەوە.

وەزیری نەوتی عێراق وتیشی: بۆ زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق، ٧ پرۆژەی نوێ پلانی بۆ داندراوە و ھەفتەی رابردووش گرێبەستێک لەگەڵ یەکێک لەکۆمپانیا ناوخۆییەکان کراوە بۆ دامەزراندنی پاڵاوتگەیەکی نەوت لەکەرکوک کە رۆژانە ٧٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت.

 

 

ش.م