ئەمڕۆ وادەكەی كۆمسیۆن كۆتایی پێدێت

15/02/2018 - 08:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە (2/15) ئەو وادەیە كۆتایی پێدێت كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان درێژی كردبوویەوە بۆ پێشكەش كردنی ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنەكان.

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی (2/10) دیاریكردبوو بۆ پێشكەش كردنی ناوی كاندیدەكان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی (5/12) ، بەڵام دواتر وادەكەی پێنج رۆژی تر درێژكردەوە.

لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ وادەكەی كۆمسیۆن بۆ لایەنە سیاسی و سەربەخۆكان كۆتایی پێدێت، بەڵام تاكو ئێستا تەنها ناوی (181) كاندید پێشكەش كراوە.

 

 

ئـ . كـ