كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق لەكوەیت بەكۆكردنەوەی 30 ملیار دۆلار كۆتایی هات

پێنج شەممە, 15 شوبات 2018 06:15

 

 

وەزیری دەرەوەی كوەیت ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە كۆتاییهاتنی كارەكانی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراقی لەوڵاتەكەی بە كۆكردنەوەی بڕی 30 ملیار دۆلاری ئەمریكی ڕاگەیاند.

 

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، سەباح خالد وەزیری دەرەوەی كوەیت كۆتای هاتنی كارەكانی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراقی لەوڵاتەكەی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی ڕاشكاوانە پابەندە بەپتەوكردنی ئایندەیەكی سەقامگیر بۆ عێراق بۆ ئەو مەبەستەش وڵاتانی بەشدار بوو وە ڕێكخراوەكان هاوكاری و پشتیوانە داراییەكانیانی پێشكەش بەعێراق كرد.

 


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: 76 وڵات و رێكخراوی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و 51 سندوقی گەشەپێدان و دامەزراوەیی دارایی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و 107 رێكخراوی ناحكومی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها یەك هەزار و 850 لایەنی پسپۆڕ لە نوێنەرانی كەرتی تایبەت بەشداریان كردو ئەنجامەكەشی ئەوەبو كە 30 ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق كۆكراوەتەوە.

 

 

 

س ب