ڕۆژنامەی مەدا: بە هەوڵی عیزەت دوری و ڕەغدی سەدام ، حیزب بەعس هەوڵی گەڕانەوە دەدات

پێنج شەممە, 15 شوبات 2018 08:29

 

 

ڕۆژنامەی مەدا لە ژمارەی ئەمڕۆ پێنج شەممەدا بڵاویكردۆتەوە ، حیزبی بەعس سەرگەرمی داڕشتنی پلانی گەڕانەوەیە بۆ نێو كایەی سیاسی عێراقی و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش پشتیوانی لەو هەواڵانە دەكات كە لەلایەن عیزەت دوری جێگری سەدام حسێن سەرۆكی پیشووی عێراقی و ڕەغدی كچیەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.


ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە بڕیار بەدەستانی سیاسی لە ئەمریكا و بەتایبەت دۆناڵد ترامپ پشتیوانی لەو هەواڵانە دەكەن و بەرپرسانی عێراقیش بەهۆی ئەو مەترسیانەوە داوایان لە كۆمسیۆنی باڵا و دامەزاروەی ڕیشكەێشكردنی بەعس كە بە لێپرسینەوە و دادوەری ناسراوە هەوڵی جدی بدەن بۆ ڕێگریكردن لەو كاندیدانەی لەسەر حیزب ی بەعس ئەژمار دەكرێن كە ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی تۆماركردنی ناوی ئەو كاندیدانەیە.


پشتریش حكومەتی عێراقی بە فەرمی داوای لە وڵاتی ئەردەن كرد بۆ ئەوەی ڕەغدی كچی سەدام ڕادەست بكاتەوە كە ماوەی چەند ساڵێكە لە وڵاتە نیشتەجێ یە.