عەبادی : داعش لە سوریاوە هاتە عێراق

هەینی, 16 شوبات 2018 16:59

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەر پرۆسەیەكی ئاوەدان كردنەوەی وڵات پێویستی بەدابینكردنی ئاسایش هەیە بۆ وڵات.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق بەر لەبەڕێكەوتنی بۆ كۆنگرەی ئاسایش لەشاری میونخی ئەڵمانیا كە ئەمڕۆ دەستی بەكارەكانی كرد رایگەیاند، داعش دروستكراوی دەرەكی بوو، لە سوریا دەركەوت و دواتر پێی نایە عێراق.

سەرۆك وەزیران وتی، هەر پرۆسەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی وڵات پێویستی بە دابین كردنی ئاسایش هەیە، ئاسایشی ناوچەكەو عێراقیش بەیەكەوە پەیوەستە، چونكە تیرۆر سنووری بۆ نییەو ئێستاش هەماهەنگییەكی سەرتاسەری بۆ دژایەتی تیرۆر هەیە.

عەبادی راشیگەیاند، ئێستا عێراق پێی ناوەتە قۆناغی ئاوەدانكردنەوەو بۆ ئەو مەبەستەش بە هەزاران هەلی كار دەڕەخسێت و بارودۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیانیش باش دەبێت.

 

ئـ . كـ