هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكە كۆدەبنەوە

شەممە, 17 شوبات 2018 05:21

 

 

چاوەڕوان دەكرێت ئەم هەفتەیە كۆبوونەوەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە لەشاری بەغدا بۆ تاوتوێكردنی سێ‌ دۆسییەی گرنگ ئەنجام بدرێت.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی سەباح، ئەم هەفتەیە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكە لەشاری بەغدا كۆدەبنەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانیش سێ‌ پرسی گرنگ دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو ڕۆژنامەیە، پرسی بودجەی گشتی و ئەنجامەكانی كۆنگرەی كوەیت و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.

لەلایەن خۆیەوە (ئەمیر كەنانی) راوێژكاری یاسایی سەرۆك كۆمار رایگەیاندووە، لەكۆبوونەوەكەی هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكە گرنگترین پێشهات و كێشەكان دەخرێنە ڕوو.

هاوكات راشیگەیاندووە، ئەو كێشانەی تاكو ئێستا بەهەڵپەسێردراوی ماونەتەوە وەكو نەكردنەوەی فڕۆكەخانەكان و پرسی مووچەی فەرمانبەران و كێشەكانی سنوورو چەند پرسێكی تر لەوێدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.

 

ئـ . كـ