ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە

شەممە, 17 شوبات 2018 05:29

 

 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوەو بەدووریش زاندراوە جارێ‌ پرسی پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ بخرێتە كارنامەی كۆبوونەوەكە.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران درێژكراوەی كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووە كە باس لە پرسی ئاو دەكرێت و بانگهێشتی وەزیری كشتوكاڵیش كراوە.

ماوەی چەند هەفتەیەكە توركیا بەهۆی بەنداوە گەورەكانەوە رووباری دیجلەی نیمچە ووشك كردووە، ئەوەش بۆتە مایەی لێدانی زەنگی مەترسیدار لەسەر بەشێكی زۆری زەوییە كشتوكاڵییەكان و ناوچە دانیشتووە چڕەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

تاكو ئێستا دیارنییە كورد بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە دەكات یاخود نا، چونكە بەهۆی پرۆژە یاسای بودجەوە بایكۆتی كۆبوونەوەكانی كردبوو.

 

ئـ . كـ