ئەمریكا بۆ هەمیشە لە عێراق دەمێنێتەوە

شەممە, 17 شوبات 2018 07:42

 

 

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هەرچەند جارێك ئەمریكا باس لەدەرچوونی دەكات لە عێراق، ئەوا هێزەكانی خۆی لەو وڵاتە زیاتر دەكات.

(سێرگی لاڤرۆڤ) وەزیری دەرەوەی رووسیا لەدیدارێكی ئاژانسی یۆرۆ نیوز رایگەیاند، ئامانجی ئەمریكا مانەوەی هەمیشەییە لە سوریاو جیاكردنەوەی بەشێكی گەورەی ئەم وڵاتەیە تاكوو ناوچەیەكی سەربەخۆی كوردی دروست بكات.

لاڤرۆڤ لە میانەی قسەكانی خۆیدا وتی: ڕێكاری واشنتۆن لە سوریا ئەم ڕاستییە دەسەلـمێنێت كە سوپای ئەمریكا هەوڵ دەدات كە ساڵانێكی زۆر لەم وڵاتە بمێنێتەوە.

ئەو وتیشی: ئەمریكا هەوڵ دەدات كە بەشێكی گەورەی سوریا جیا بكاتەوەو بیخاتە ژێر كۆنترۆڵی كوردەكان كە سەربەخۆ بن.

وەزیری دەرەوەی رووسیا وتیشی: ڕوون نییە ئەمریكا چ ستراتیژێكی لە سوریا هەیە كە من لە سەر ئەم باوەڕەم لەسەر بنەمای سەربازی دەبێت.

جەختیشی لەوەكردەوە: كە ئەمریكا سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی پێشتر دابووی، هەوڵ دەدات هەر ئەو كارانە بكات كە لە عێراق و ئەفغانستان ئەنجامیدا.

شایانی باسە كە ئەم قسانەی لاڤرۆڤ لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ (ڕێكس تێلەرسۆن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەش لەگەڵ (مەولود چاوش ئۆغڵۆ) هاوتا توركییەكەی خۆی پابەندی وڵاتەكەی بە یەكپارچەیی خاكی سوریا دووپات كردۆتەوە.

 

ئـ . كـ