داوای روونكردنه‌وه‌ لە عەبادی دەکرێت

شەممە, 17 شوبات 2018 11:10

 

سه‌باره‌ت به‌ مانەوەی سوپای ئەمریکا له‌ عێراق، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای بانگێشتکردنی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان و وەزیری بەرگری دەکات بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران.

حاکم زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: زیاتر لە٣ ھەزار سەربازو راوێژکاری سوپای ئەمریکا لە عێراق ماون و وەزارەتی بەرگریش ھیچ ڕونکردنەوەیەکی نەداوە لەبارەی ئەرکی ئەو ھێزانه‌، دوای کۆتاییهاتنی گروپی تیرۆریستی داعش لە عێراق.


سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی: لیژنەکەیان یاداشتێکیان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بەرزکردۆتەوەو داوایانکردووە وەزیری بەرگری و حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بانگێشت بکرێت بۆ په‌رله‌مان، بۆ ئەوەی رونکردنەوە بدەن لەسەر ئەرکە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکاو وادەی مانەوەیان لەناو خاکی عێراق.

 

 

ش.م