ڤیدیۆ.. دوای چوونە نێو لیستەكەی عەبادی، سروە عەبدول واحید تائێستا سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانە

یەک شەممە, 18 شوبات 2018 07:19

 

 

سروە عەبدول واحید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بە فەرمی كاندید بوونی خۆی لە نێو لیستی ( نەسر) ی حەیدەر عەبادی ڕاگەیاند بەڵام دوپاتی دەكاتەوە ئەو تەنها وەك خۆی چووەتە نێو لیستەكەی عەبادی و هێشتاوەكو ئەو پلەی حیزبی وەك خۆیەتی و بە سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ماوەتەوە.


لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سكای پرێس سروە عەبدول واحید دەڵێت: من تەنها لە خۆكاندید بوون كشاومەتەوە لە نێو بزوتنەوەی گۆڕان و پلەی حیزبی و پۆستەكەم كە سەرۆك فراكسیۆنی گۆڕانە وەك خۆی ماوەتەوە.


ئەو دەڵێت : هەمووان باس لە یەمپارچەیی خاكی عێراق و مافی هاوڵاتی بوون دەكەن و منیش بەخۆم كاندید كردنم ویستم ئەو دروشمانە جێ بەجێ بكەم .