ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ ئاو كۆدەبێتەوە

یەک شەممە, 18 شوبات 2018 07:35

 

 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ كۆمەڵێك پڕۆژە یاسا كۆدەبێتەوە، بەڵام باسی قەیرانی ئاو تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكان دەبێت.

بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی رۆژنامەی سەباح، ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە كۆمەڵێك پڕۆژە یاسا كۆدەبێتەوەن لەسەروویانەوە قەیرانی ئاو، كە ماوەیەكە چەند ناوچەیەكی باشوورو ناوەڕاستی عێراقی گرتۆتەوە.

دوێنێ‌ لەكۆبوونەوەی خۆیدا ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا ناوی هەردوو پارێزگای (قادسیەو تەئمیم) بگۆڕێت بۆ (دیوانییەو كەركوك).

لەلایەن خۆیەوە (سەلیم جبوری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندووە، كۆمەڵێك پڕۆژە یاسا ئامادەن تاكو دەنگیان لەسەر بدرێت، بەڵام ئەگەر نیسابی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران تەواو ببێت.

 

ئـ . كـ