ئەو كاندیدانەی بڕوانامەی سەرەتایان هەیە بۆ هەڵبژاردنی عێراق، ناوەكانیان ڕەتدەكرێتەوە

یەک شەممە, 18 شوبات 2018 09:16

 

پەلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا ڕایدەگەیەنێت: ئەو كەسانەی خۆیان كاندید كردووە بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕوانامەی سەرەتاییان هەیە، پێدەچێت ناوەكانیان ڕەتدەكرێتەوە.

 

ئەحمەد سەلاح ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا بەڕۆژنامەی "وطن نيوز"ی ڕاگەیاند: لەئێستادا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چاوەڕوانی وەڵامی دادگای فیدراڵی عێراق دەكات لەسەر ڕەتكردنەوەی ناوی ئەو كاندانەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەبڕوانامەی سەرەتاییان هەیە.


هەروەها ووتیشی: بۆ ئەو مەبەستە بەنوسراو داوامان لەدادگای فیدراڵی عێراق كرددووە كە ئەو پرسە یەكلابكاتەوە.

 

 

 

 

 

س ب