ئەمریكا نیگەران دەكات، عێراقیش كار بۆ كرينى سیستمی موشەكی ئیَس 400 ڕوسى دەكات

یەک شەممە, 18 شوبات 2018 09:56

 

 

لیژنەی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای دەكات حكومەتی عێراق دەستیكردووە بە گفتوگۆكانی لەگەڵ ڕوسیا بۆ كڕینی سیستمی دژە موچەكی ئێس 400 ی ڕوسی و ئەمریكاش لەسەر ئەم هەنگاوە نیگەرانە.


ڕۆژنامەی وەتەن ی سعودی لە زاری ئەندامێكی لیژنەكە بڵاویكردەوە، حەیدەر عەبادی فەرمانی كردووە بە پێكهێنانی تیمێكی تایبەت لە وەزارەتی بەرگری بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ روسیا سەبارەت بە كڕینی سیتمی بەرگری موشەكی .


وتیشی ئەم پرسە پێش چەند ڕۆژێك لە ژوری هەواڵگری هاوبەشی ( ئێران، ڕوسیا، سوریا، عێراق) باسكراوە.


ئاشكراشی كردووە هەندێك لە دیلۆماتە ئەمریكیەكان نیگەرانیان ڕأگەیاندووە بەرامبەر بەو هەنگاوە و پێیان وایە هیچ هۆكارێكك نیە عێراق ئەو سیستمە موشەكیە بكرێت.