له‌سه‌ر مووچه‌ حكومه‌ت هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه‌

یەک شەممە, 18 شوبات 2018 20:22

 

 

له‌باره‌ی سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ موچه‌كانیان له‌سه‌رووی 750 هه‌زار دیناره‌وه‌یه‌، حكومه‌تی عێراقی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و هه‌واڵه‌ راست نیه‌و پێویسته‌ میدیاكانیش خۆیان به‌دوور بگرن له‌و جۆره‌ هه‌واڵه‌ ناراستانه‌ .

له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئەمینداریه‌تی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ، روونكردنەوچه‌ند ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه‌ حكومه‌ت به‌نیازه‌ باج بخاتە سەر موچەی ئەو فەرمانبەرانەی كە موچەكەیان له‌سه‌رووی 750 هەزار دیناره‌وه‌یه‌ .

ئەمینداریه‌تی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ده‌شڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ هیچ راستیه‌كی تێدانیه‌و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ هه‌بێت و داواش له‌ راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ین له‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌و خۆیان به‌دوروبگرن له‌زانیاری ناڕاست .

م-ع-كانی