كەركوك... لە یەك بۆسەدا 30 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران

دوو شەممە, 19 شوبات 2018 07:56

 


ئێوارەی دوێنی لە پارێزگای كەركوك، چەكدارانی داعش گورزێكی گەورە لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەوەشێنن و لە بۆسەیەكدا 30 چەكداری هەوالگری حەشدی شەعبی دەكوژن.


بە گوێرەی میدیاكانی حەشدی شەعبی، لە ناوچەی سەعدونیەی سەر بە ناحیەی ڕیاز، حەوت ئۆتۆمبێلی هەوالگری حەشدی شەعبی دەكەونە بۆسەیەكی داعش كە جلو بە رگی سەربازیان لەبەردابووە و دەستبەجێ 30 چەكداری حەشدی دەكوژن.


ئاماژە بەوەش كرداوە پاش كەمێك هێزێكی دیكەی حەشد گەشتونەتە ناوچەكە و ڕوبەڕووبنەوە لەگەڵ چەكدارەكانی حەشد ڕویداوە.


لە دوای 16ی ئۆكۆتۆبەر و هاتنی حەشدی شەعبی بۆ كەركوك بە ڕیكەوتن لەگەڵ هێزێكی پێشمەرگە، ئەمە یەكەمین جارە زەبرێكی لەو جۆرە بەر ئەو هێزانە بكەوێت.