دادگای عێراق سزدانی ژماره‌یه‌ك ژنی توركی راگه‌یاند

دوو شەممە, 19 شوبات 2018 12:13

 

ئەمڕۆ دوو شەممە، دادگای عێراق فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ ئافرەتێکی تورک دەرکرد و سزای هه‌تا هه‌تایشی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی دیكه‌ سه‌پاند، به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به‌ رێکخراوی تیرۆریستی داعش.

ئه‌مڕۆ 19ی شوباتی 2018، عەبدول ستار بەیرەقدار وتەبێژی دەستەی باڵای ئەنجومەنی دادوەری عێراق رایگەیاند: دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر ١٠ ئافرەت و سزای لەسێدارەکانی بەسەر ئافرەتێکی تردا سەپاند کە سەرجەمیان رەگەزنامەی تورک و ئازەرییان هەیە.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری سزدانی ئه‌و ئافره‌تانه‌، عەبدول ستار بەیرەقدار ئاشكرایكرد، فەرمانەکەی دادگا سه‌باره‌ت به‌و١٠ ئافرەتە، بەهۆی پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بووە.

 

 

ش.م