حەشدی شەعبی خانوو دەڕوخێنن

سێ شەممە, 20 شوبات 2018 05:34

 

 

دوای رووداوەكەی شارەدێی حەویجەی باشووری شاری كەركوك، كە تێیدا چەكدارەكانی حەشدی شەعبی كەوتنە بۆسەی گروپە چەكدارەكانی داعش و دەیانیان كوژران و برینداربوون، ئێستا حەشدی شەعبی تۆڵەی خۆی دەكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لەو پەلامارەی داعشدا (27) چەكداری حەش كوژران و (32) ی تریش برینداربوون، بۆ ئەو مەبەستە لەدوێنێوە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی دەستیان كردووە بەتۆڵە سەندنەوەی خۆیان.

وێڕای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەسنووری رووداوەكە، هاوكات لەڕێگەی (10) شۆفڵەوە دەستیان كردووە بەوێران كردنی خانووەكانی نزیك لە رووداوەكە.

ئەمەو تاكو ئێستا چەكدارەكانی حەشدی شەعبی هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە سەبارەت بەو وێرانكارییەی لەسنوورەكە ئەنجامی دەدەن.

 

ئـ . كـ