داعش جموجۆڵی زیاد دەكات

سێ شەممە, 20 شوبات 2018 05:45

 

 

لەسنووری شارەدێی دووزخورماتوو درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش و چەكدارەكانی حەشدی شەعبی جموجۆڵیان هەبووە.

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) رۆژنامەنووس لەشارەدێی دووزخورماتوو رایگەیاندووە، درەنگانێكی شەوی رابردوو بەهۆی جموجۆڵی گروپە چەكدارەكانی داعش لەگوندی (ئەلبو موحەمەد)، چەكدارەكانی حەشدی شەعبی كەوتوونەتە ئامادەباشیەوە.

هاوكات باسیش لەوەكراوە، كە لە ئێوارەی دوێنێوە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و چەكدارەكانی حەشدی شەعبی دەستیان كردووە بەتەقە كردنی ناو بەناو بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەكانی سەریان.

 

ئـ . كـ