ئەمڕۆ سەرۆكی لوبنان دەگاتە بەغدا

سێ شەممە, 20 شوبات 2018 06:14

 

 

ئەمڕۆ سەرۆكی لوبنان بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای وڵاتەكەی دەگاتە شاری بەغداو چاوی دەكەوێت بە گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

تەلەفزیۆنی لوبنانی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە (میشیل عۆن) سەرۆكی وڵاتەكەی بەسەرۆكایەتی شاندێكی حكومی و پەرلەمانی و راوێژكاری دەگاتە شاری بەغدا.

لەسەردانەكەی بۆ عێراق هەریەكە لە وەزیرانی ناوخۆو دەرەوەو پیشەسازی و گەشتوگوزارو بنەبڕكردنی تیرۆر.

چاوەڕوان دەكرێت (میشێل عۆن) ی سەرۆكی لوبنان لەگەڵ هەریەكە لە (فوئاد مەعسوم) ی سەرۆك كۆمارو (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران و (سەلیم جبوری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوە.

 

ئـ . كـ