عەبادی : ڕێگە بەناتۆ نادەین خاكی عێراق بەكاربهێنێت

چوار شەممە, 21 شوبات 2018 05:37

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێگە بە هێزەكانی ناتۆ نادەن تاكوو لە خاكی وڵاتەكەی بۆ دژایەتی ئێران سوود ببەن.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوەكردۆتەوە، كە وڵاتەكەی ڕێگە نادات تاكوو هێزەكانی ناتۆ لە خاكی وڵاتەكەی دژایەتی ئێران بكەن.

عەبادی لە كۆنفڕانسی میدیایی هەفتانەی خۆیدا وتی: عێراق تەنانەت ئەو كاتەی كە سەرقاڵی شەڕی تیرۆریستەكان بوو ڕێگەی بە هاتنی هێزە سەربازییەكان نەدا.
ئەو باسیشی لەوەكردووە، بە هیچ جۆرێك ڕێگە بە ناتۆ نادەین لە خاكی ئێمە بۆ دژایەتی ئێران سوود وەربگرێت.

حەیدەر عەبادی سەبارەت بە كۆنفرانسی ئاوەدان كردنەوەی عێراق لە كوەیت جەختی لەوەكردۆتەوە: كە كۆنفرانسی كوەیت یەكەم هەنگاوی هاتنی سەرمایەدارەكانە بۆ ئاوەدان كردنەوەی عێراقەو لەم كۆنفرانسە سەركەوتنی باش بە دەست هاتووە.

 

ئـ . كـ