60 ملیۆن دۆلاری پترۆدۆلاری كەركوك خراوەتە سەر حساب بانكی نەجمەدین كەریم و دیار نیە

چوار شەممە, 21 شوبات 2018 08:08



 

پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان زانیاری مسەترسیدار لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت لە پێناو ئەوەی ئەوەی كۆپانیای كار ی پارتی ئیشكردنی و لەو كێڵگانەدا وەرگبرێت، نیاز وایە حكومەتی هەرێم كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە بداتە بەغدا و بۆ هەتا هەتایە كورد ناوچە كوردستانیەكان لە دەست بدات، ئاشكراشی دەكات 60 ملیۆن پارەی پترۆ دۆلاری كەركوك خراوەتە سەر حساب بانكی نەجمەدین كەریم و دیار نیە.


عەلی حەم ساڵح لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ووتی: عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕێكەوتنێك نزیك بونەتەوە بۆ ئەوەی كیڵگەی نەوتی خۆرمەڵە بدرێتە حكومەتی عێراقی و لەگەڵ كێڵگەكانی بای حەسەن و هاڤان بكرێنە یەك كیڵگە و كۆمپانیای بریتیش پترلیۆم وەبەرهێنانی تێدا بكات.


وتیشی: ئەو ڕێكەوتنە لەبەرامبەر بەڵێنی ئەوەدایە تەشغیلی ئەو كێڵگانە بدرێتە كۆمپانیای كار.


وتیشی ئەەگەر ئەو كێڵگەیە بدرێتە بەغدا، ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێم لە 262 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە كەم دەبێتەوە بۆ 150 هەزار بەرمیل و بەمەش بە سێ مانك جارێكیش توانای دابینكردنی چارەكە موچەی نامێنێت.


سەبارەت بە پارەی پترۆ دۆلاری نەوتی كەركوك، عەلی حەمە ساڵح ووتی: لە ساڵەكانی 2016 و 2017، 182 ملیۆن دۆلار بۆ پارەی پترۆ دۆلار خەرج كراوە بۆ كەركوك و تیایدا 60 ملیۆن دۆلاری پارەكە خراوەتە سەر حساب بانكی تایبەتی نەجمەدین كەریم لە بانكی و كوردستان و چارەنوسی دیار نیە، دەبێت چارەنوسی ڕوون بكرێتەوە.


وتیشی ئەو دوو دۆسیەیە دراوە بە داواكاری گشتی و پێویستە كاری لەسەر بكات.