نزیكەی حەوت هەزار كاندید، كێبڕكێی 329 كورسی پەرلەمانی عێراق دەكەن

چوار شەممە, 21 شوبات 2018 08:44

 


كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە فەرمی ڕیزبەندی لیست و قەوارەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند و تیایدا نزیكەی حەوت هەزار كاندید كێبڕكێی 329 كورسی دەكەن.

بە گوێرەی داتاكانی كۆمسیۆن 88 لیست و 205 قەوارە و 27 هاوپەیمانی ناوی خۆیان تۆماركردوە، ژمارەی كاندیدانیش بریتیە لە 6904 كەس كە كێبڕكێی 329 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.


لە بەغدا زۆرترین كورسی ڕكابەری لەسەر دەكرێت كە 71 كورسی پەرلەمانە، 69 كورسیان بۆ گشتی یە و 2 كورسیش بۆ سائیبە و مەسیحی دەبێت، پاشانیش پارێزگای موسڵ دێت كە 34 كورسی هەیە و بەسرەش 25 كورسی هەیە.


هەریەكە لە سلێمانی 18 كورسی و هەولێر 16 كورسی و دهۆك 12 كورسی.