ئەمریكا ناوچەی قەدەغەكراوی بۆ حەشدی شەعبی لە نزیك بنكە سەربازیەكانی ڕاگەیاند

چوار شەممە, 21 شوبات 2018 09:36

 


ڕۆژنامەی عەرەبی جدید زانیاری نوێ لەسەر مەترسیەكانی ئەمریكا لەسەر هەڕەشەكانی حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكات و رێوشوێنی نوێی سوپای ئەمریكا دژی ئەو میلشیا شیعیانە دەگرێتە بە رلە بنكە سەربازیەكانیدا.


ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە، سوپای ئەمریكا بڕیاری داوە تاوەكو مەودای 20 كم لە بنكە و پێگە سەربازیەكانی ئەمریكا، ڕێگە نادرێت میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بوونیان هەبێت و تەنها ڕێگە بە پۆلیس و سوپای عێراقی دەدرێت.


ئاماژەی بەوەكرووە لە چەند بنكەیەكی سەربازيی، ئێستا ڕێوشوێنەكانی گیراونەتە بەر وەك بنكەی( عەین ئەسەد لە ئەنبار و بەلەد لە تكریت).


لەوبارە سەرچاوەیەك لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی هەواڵەكەی پشتڕاستكردۆتەوە و ڕایگەیاندووە هەڕەشەكانی ئەم دواییانەی گروپەكانی حەشدی شەعبی دژی مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا هۆكاربوون بۆ گرتنە بەری ئەو ڕێوشوێنانە.