ئه‌مریكا له‌ عێراق خۆی بۆ هێرشی میلشیاكان ئاماده‌ ده‌كات

چوار شەممە, 21 شوبات 2018 11:37

 

رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ئاشكرای ده‌كات، سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق خۆی بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌ ده‌كات و باری بنكه‌ی سه‌ربازگه‌كانی توندتر ده‌كات.

به‌رپرسانی عێراقی رایانگه‌یاندووه‌: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق خۆیان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌ ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند باڵێكی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یان كردبوو.

به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كان بۆ رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید ئاشكرایانكردووه‌، یه‌كێك له‌ ئاماده‌كارییه‌كان توندكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ئه‌مه‌ریكا رێگری ده‌كات له‌وه‌ی باڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ دووری 20 كیلۆمه‌تر له‌ بنكه‌كانی نزیك ببنه‌وه‌، ئه‌ركی پاراستنی ده‌وروبه‌ری بنكه‌كانیش به‌ هێزێكی هاوبه‌شی سوپای عێراق و پۆلیس و سوپای ئه‌مه‌ریكا دراوه‌ له‌ هه‌ندێك بنكه‌دا، له‌وانه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و بنكه‌ی شارۆكه‌ی به‌له‌د له‌ نزیك پارێزگای تكریت.

به‌رپرسه‌كانی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن توندكردنی باری ته‌ناهیی بنكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ دێت، كه‌ چه‌ند لایه‌نێكی میلیشیای حه‌شه‌دی شه‌عبی له‌ حاڵه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردیان و داوایان له‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرد، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ده‌ر بهێنێت.

 

ش.م