سەعد حەدیسی: هەولێر بە مەرجەکانی به‌غدا رازیبووه‌

پێنج شەممە, 22 شوبات 2018 10:37

 

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند: هه‌نگاوی‌ ئه‌رێنی‌ له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان و هه‌رێمی‌ كوردستان ڕازیبووه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی‌ به‌غداوه‌.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە رۆژنامەی سەباح جەدیدی راگەیاندووە: سه‌رجه‌م ئه‌و لیژنانه‌ی‌ به‌غدا كه‌ سه‌رقاڵی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنی‌ گه‌مارۆ له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم هه‌نگاوی‌ باشیان بڕیوه‌و هه‌رێمی‌ كوردستانیش هاتۆته‌ پێشه‌وه‌.


وتەبێژی حکومەتی عێراق وتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەرجەکان رازیبووه‌ به‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی عێارق سەرپەرشتی فڕۆکەخانەکانی هه‌رێم بكات و فه‌رمانبه‌رانی خۆی بنێرێته‌ هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی.

 

 

ش.م