پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌دام: له‌سه‌ره‌ مه‌رگدام بۆیه‌ ئه‌م نهێنیه‌ ئاشكرا ده‌كه‌م

پێنج شەممە, 22 شوبات 2018 14:10

 

پارێزه‌رێكی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ مه‌رگدایه‌ بۆیه‌ نهێنیه‌ك له‌باره‌ی سه‌دامه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی به‌رگریان نه‌كرد له‌وكاته‌ی ئه‌مریكا هێرشی هێنایه‌ سه‌ر عێراق .

به‌دیع عارف، پارێزه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن له‌ تۆمارێكی ده‌نگیدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو ساڵانێكه‌ نهێنیه‌كی سه‌دام حسێنم لای خۆم هێشتۆته‌وه‌ به‌ڵام ئێستا كه‌ نه‌خۆشم و له‌سه‌ره‌ مه‌رگدام، بۆیه‌ ئه‌و نهێنه‌ ئاشكرا ده‌كه‌م كه‌ نهێنیه‌كه‌ش له‌باره‌ی ئه‌وه‌یه‌ بۆچی سه‌دام و سوپاكه‌ی به‌رگریان نه‌كرد له‌و كاته‌ی ئه‌مریكا هێرشی بۆ سه‌ر عێراق ده‌ست پێ كرد .

پارێزه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌و پرسیاره‌ی له‌سه‌دام كردوه‌و ئه‌ویش وتویه‌تی: پلانم بۆ ئه‌وه‌ دانابوو كه‌ به‌ناوی گه‌لی عێراقه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان دانوستان بكه‌م و ئامانجیشم له‌وه‌ رێگریكردن بوو له‌ خوێنرشتنی عێراقیه‌كان ، بۆیه‌ هیچ به‌رگریه‌كمان نه‌كردووه‌ .

م-ع-كانی