لەم سنورە داعش جموجۆڵی زیاد بووە

هەینی, 23 شوبات 2018 11:19

 

 

گروپە چەكدارەكانی داعش لەسنووری پارێزگای دیالە كەوتوونەتە جوڵەو هێزە ئەمنییەكان و سوپای عێراقیش ناوە ناوە چەند ناوچەیەك بۆردومان دەكەن.

لەمبارەیەوە (مەزهەر عەزاوی) فەرماندەی كردەكانی دیالە بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاندووە، داعش لەسنوورەكە جوڵەیان زۆرەو ناوە ناوەش بۆردومانی پێگەكانیان دەكەن.

فەرماندەی كردەكانی پارێزگای دیالە باسی لەوەشكردووە، كە گروپە چەكدارەكانی زیاتر لەناوچەی (خەلاویە) لەنزیك بناری شاخەكانی حەمرین و لەنزیك قەرەتەپەش چاڵاكیان هەیە.

عەزاوی راشیگەیاندووە، لەئەنجامی بۆردومانی پێگەكانیان توانیویانە بە ئامانجیان بگرن و دوو بەرپرسیان بكوژن كە یەكێك لەوان والی داعش بووەو ئەوی تریشیان یاریدەدەری بووە.

 

ئـ . كـ