لەژێر فشاری واشنتۆن، بەغدا چەكی ئەمریكی لە حەشدی شەعبی وەردەگرێتەوە

یەک شەممە, 25 شوبات 2018 07:16

 

 

رۆژنامەیەكی بەریتانی نووسیویەتی، بەغدا بڕیاریداوە سەرجەم چەك و جبەخانە سەربازییە ئەمریكییەكان لە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی وەربگرێتەوە.

رۆژنامەی (حەیات) ی لەندەنی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی نیگەرانی واشنتۆن، بەغدا بڕیاریداوە سەرجەم چەكی ئەمریكی لە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی وەربگرێتەوە.

رۆژنامەكە باسی لەوەكردووە، بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەوان دەستیان كەوتووە، ئەمریكا نیگەرانییەكانی گەیاندۆتە بەغدا كە پێویستە چەك و جبەخانەكانی لە چەكدارەكانی حەشدی وەربگرێتەوە، كە جێگەی نیگەرانی ئەوانە.

جێگەی باسكردنە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانییەكانی گەیاندبووە عێراق لەدەستكەوتنی تانكی ئەبرامزو چەكی تر بەدەست چەكدارەكانی حەشدی شەعبی.

 

ئـ . كـ