حكومه‌ت عێراق مۆڵه‌تی درێژخایه‌ن بۆ فه‌رمانبه‌ران راده‌گرێت

یەک شەممە, 25 شوبات 2018 13:31

 

سه‌باره‌ت به‌ پێدانی مۆڵه‌تی درێژخایه‌ن به‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بریارێكی نوێ ده‌رده‌كات و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی پێدانی مۆڵه‌ت‌ داواكاری پێشكه‌ش نه‌كه‌ن.

له‌ نوسراوێكی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووه‌، بەپێی داوایەكی فەرمانگەی یاسایی لەئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ژمارەی 2510ی 21ی كانونی دووه‌می 2018، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رەزامەندی دەربڕیوە بەراگرتن و بەڕێنەكردنی داوكاری فەرمانبەران بە مەبەستی پێدانی مۆڵەتی چوار ساڵە، بەهۆی ئەوەی كاركردنیان بە یاسای بودجە راگرتووە، بە تایبەتی یاسای ژمارە 44ی ساڵی 2017 كە پەیوەستە بەپێدانی مۆڵەتی فەرمانبەران.


له‌ به‌شێكی نوسراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌، سەرجەم فەرمانبەران ئاگادار بكرێنەوە لە ئێستادا داواكاری موڵەتی چوار ساڵەیان پێندارێت، تا ئەو كاتەی بودجەی 2018 پەسەند دەكرێت.

 

ش.م