حزبێكی ناسراو لە هەڵبژاردنەكانی عێراق پاشەكشە دەكات

دوو شەممە, 26 شوبات 2018 07:33

 

 

حزبی ئیسلامی عێراقی بەهۆی قەیرانە ناوخۆییەكانی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان پاشەكشەی كرد.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) حزبی ئیسلامی عێراقی بەهۆی قەیرانە ناوخۆییەكانی پاشەكشەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان كردووە، كە بڕیارە لە (5/12) ئەنجام بدرێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی ئەو حزبە، ئەوان بڕیاریانداوە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكان نەكەن و ئەندامانیشیان سەرپشكن لە بەشداری كردنیان لەهەر لیستێكی تردا بەشێوەی سەربەخۆ.

لەمیانەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەكەی، حزبی ئیسلامی عێراقی هۆكاری پاشەكشەكردنی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان روون نەكردۆتەوە، بەڵام ئەوە زاندراوە كە ئەوان لەناوخۆی خۆیان قەیرانیان هەیەو چەند ران لەبارەی چۆنییەتی كاری سیاسی و بەشێكی زۆری سەركردەكانیشیان لەپاڵ پارتی تری سیاسی كاردەكەن و پاڵیوراون.

سەرچاوەیەكی باڵای ئەو حزبەش ئاشكرای كردووە، دوو هۆكار بۆتە مایەی پاشەكشەی ئەوان لەپرۆسەی هەڵبژاردنەكان، یەكێكیان ترس لە پاشەكشەی زیاتری جەماوەریانە بەتایبەتی لەناوچە سوونییەكان، هۆكارێكی تریش پیلانی خۆیانە بۆ هەڵبژاردنەكان و بەشداری كردن بەناوی لیستی نوێ‌ لە هەڵبژاردنەكان.

 

ئـ . كـ