ئیبراهیم جه‌عفه‌ری گه‌یشته‌ ڕوسیا

دوو شەممە, 26 شوبات 2018 11:16

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گه‌یشته‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا و بڕیاره‌ چه‌ند پرسێكی هاوبه‌ش تاوتوێ بكه‌ن، ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتن واژوو بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2018، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: بۆ كۆبوونه‌وه‌ی خولی حه‌وته‌می كاری لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوانه‌ عێراق و روسیا، شاندێكی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری گه‌یشته‌ مۆسكۆ.


نوسینگه‌ی وه‌زیر بڵاویكره‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆ و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی هاوكاری هاوبه‌شه‌.


نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیوای خوسات، لیژنه‌كه‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام بدات و كاره‌كانیشی به‌ واژووكردنی كۆنووسێكی هاوبه‌ش و چه‌ند رێككه‌وتنێك كۆتایی پێ بێت.

 

 

ش.م