سوپای ئەمریكا 20 ساڵی تر لە عێراق دەمێننەوە

سێ شەممە, 27 شوبات 2018 07:05

 

 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان بۆ ماوەی زیاتر لە (20) ساڵی تر لە عێراق بمێننەوەو پێویستیش بە هیچ كەس ناكات مۆڵەتی لێوەربگرن.

رۆژنامەی قودسی عەرەبی لە زاری (دێڤید تراشیتنبێرگ) جێگری وەزیری بەرگری ئەمریكاوە گواستویەتیەوە، كە كۆنگرێسی ئەمریكا لەساڵی (2001) دا بریاریداوە بەڕووبەروبوونەوەی گروپە توندرەوەكان و هەر ئەوكاتەش بریاریداوە كە لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی زیاتر لە (20) ساڵ بمێنێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە هەرچەندە دوای ئازادكردنی عێراق لەساڵی (2003) تاكو (2011) سوپای ئەمریكا لە عێراق مایەوە دواتر بەپێی رێكەوتنێك سوپای ئەمریكا لە عێراق كشایەوە، بەڵام لەساڵی (2014) داو دوای هاتنی داعش بۆ عێراق جارێكی تر سوپای ئەمریكا هاتەوە عێراق و لە ئێستاشدا بوونی سوپای ئەمریكا لە عێراق لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا كاردانەوەی لێكەوتۆتەوە.

شایەنی باسە چەندان گروپی نێو میلیشیای حەشدی شەعبی بەتوندی هەڕەشە لە بوونی سوپای ئەمریكا دەكەن لە عێراقداو ڕایدەگەیەنن لە ئەگەری نەكشانەوەی سوپای ئەمریكا ئەوا هێرش دەكەنە سەریان.

 

ئـ . كـ